٢٦ تەمووز ٢٠٢١ - ١٧:٣٥
فائۆچی : ئەمریکا لە کێشەی کۆرۆنای دێڵتادا پێوە بووە

سەرۆکی رێکخراوی ئاڵێرژی و نەخۆشیە چڵکیەکانی ئەمریکا باسی کێشە و گرفتەکانی ئەم وڵاتە هاوکات لە گەڵ بەرزبوونەوەی تەشەنای کۆرۆنای دێڵتا لە ئەمریکا .

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ئانتۆنی فائۆچی سەرۆکی رێکخراوی ئالێرژی  نەخۆشیە چڵکیەکانی ئەمریکا شەوی رابردوو گوتی : وڵاتە یەکگرتووەکان تووشی کێشەی بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆرۆنای دێڵتا بووە بە هۆی ژماری ئەمریکیە ڤاکسینە نەکراوەکان .

فائۆچی هەروەها رەخنەی گرت لە دەمامک لێ نەدانی شارومەندانی ئەمریکا و رەچاو نەکردنی رێنماییە تەندروستیەکان . 

لە رۆژانی رابردوودا راشێڵ ڤالنسکی بەڕێوەبەری ناوەندی کۆنتڕۆڵ وپێشگری کردن لە نەخۆشیەکانی ئەمریکایش لە بارەی بەرزبوونەوەی ژماری تووشبووان بە کۆرۆنای دێڵتا نێگەرانیی نیشاندابوو

ڤالنسکی گوتی :زانیاریە بەراییەکانی چەندین ویلایەت نیشان ئەدات کە سەتی 99.5 ی حاڵەتەکانی مردن بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەگەڕێتەوە بۆ کەسانێک کە ڤاکسینە نەکراون و دەکرێت لە رێگەی ڤاکسین لە مردنی تووشبووان پێشگری بکرێت . 

342/