به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ کاروانێکی نوێی کەلوپەلی پشتیوانیی ئەمریکا رۆژی شەممە گەیشتە بنکەی شەددادی لە دەوربەری حەسەکە و دوو کۆپتەری ھێزە داگیرکەرە ئەمریکیەکان لە بنکەی شەددادی دابەزین و تەقەمەنی و ئامێری پشتیوانییان بەتاڵکرد .
بە پێی ئەم راپۆرتە ، ھێزە داگیرکەرە ئەمریکیەکان بنکەکانی خۆیان لە ناوچەی جزیرە بە ناردنی کاروانی پشتیوانیی بۆ بنکەی شەددادی ھەڵکەوتوو لە باشووری حەسەکە بەھێز ەکەن .
لە لایەکی دیکەوە روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ راگەیاند ، کاروانی پشتیوانیی ئەمریکا بریتی لە 75 بارھەڵگر ھەڵگری ئۆتۆمبێلی زرێیی و لەشکەریی لە تێپەڕگەی سنووری وەلید لە گەڵ ھەرێمی کوردستان گەیشتووەتە نێو خاکی سوریا .
342/