به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ کامەران مستەفا بەڕێوبەری گشتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوەکان ڕایگەیاند: بەناوی ئیدارەی هەڵەبجەوە هاوخەمی خۆمان دەردەبڕین بۆ ئەم کارەساتەدژ بە مرۆڤایەتییە.
وتیشی: سەردەشت هاوخەمی شارەکانی کوردستان بووە، هەربۆیە کرایە ئامانج، ئێمە سەردەشت و هەڵەبجە بەدوو دەستەخوشکی یەکتری دەزانین و سەری رێز و وەفا لەسەر گڵکۆی شەهیدانی سەردەشت دادەنەوێنین.
دواتر لوقمان عەبدولقادر سەرۆکی کۆمەڵەی کیمیابارانی هەڵەبجە ڕایگەیاند: فڕۆکە مەرگ هێنەرەکانی بەعس لەبەرچاوی بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە سەردەشتی کیمیاباران کرد، هەر ئەمەش ڕێگە خۆشکەر بوو بۆ ئەوەی هەڵەبجەش کیمیاباران بکرێت.
وتیشی: بەهۆی دۆخی کۆڕۆناوە نەمان توانی دەنا دەڕۆشتینە حزووری شەهیدەکان.
لە27/6/1987 حکومەتی بەعس سەردەشتی بە چەکی کیمیاوی بۆردمان کرد ئەم بۆردومانەش بووە دەستپێکی بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی و داتر هەڵەبجەشی بەدوای خۆیدا هێنا.
342/