به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ وای بڵاو کردووەتەوە کە، بنکەی «ڤیکتۆریا» کە شوێنی مۆڵ درانی لەشکریانی ئەمریکییە لە نزیک فڕگەی بەغدا، بە ھۆی خۆفڕەوە ھێرشی کراوەتە سەر.
«سابرین نیوز»وتیشی:ئەم ھێرشانە بە ھۆی خۆفڕی چەشنی«Fix wing»ەوە ئەنجامی گرتووەو توانیویەتی ئامانجەکانی خۆی بە تەفەڕنجێکی زۆرەوە بپێکێت.
بەپێی ڕاگەیاندنی ئەم بنکەھەواڵدەرییە،سیستێمی بەرپەرچدانەوەی«TWQ-1» و سیستێمی «CRam»یش نەیانتوانیویە بەرنگاری ئەو خۆفڕانە ببنەوە.
ھێرشی بە ڕۆکێت و تەقینەوە لە سەر ڕێگای کاروانەکانی ئەمریکییەکان و بنکەکانیان لە ھاوینی ساڵی ڕابردووەوە لە عێراق دا دەستی پێ کراوەو ھەرواش بەردەوامە.
عێراقییەکان بە پێی پەسەند کراوەی پەرلەمانی ئەم وڵاتە نەیاری بەبڕشتانەی بەردەوامیی داگیرکارییەکانی ھێزی بیانی لە وڵاتەکەیاندان.
342/