به پیی هه وال ده ریی ئال‌و به یت(ع) ـ ابنا ـ ئه‌دهه‌م بارزانى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى پارتى دیموکراتى کوردستان‌و هاوکات ئامۆزاى مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى ئه‌و حزبه ، به‌هۆى ناکۆکیه‌کانى له‌گه‌ڵ حزبه‌که‌یدا سه‌باره‌ت بهلهشکرکێشیهکانى تورکیا بۆسه‌ر هه‌رێم، ئه‌دهه‌م بارزانى بڕیاریداوه هه‌رێمى کوردستان بهجێبهێڵێتو ڕوو له‌کۆمارى ئیسلامى ئێران بکات.
له‌یه‌که‌م دیدارى ڕۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ ئاژانسى هه‌واڵى فورات پاش به‌جێهێشتنى هه‌رێمى کوردستان، ئه‌دهه‌م بارزانى ڕایگه‌یاند، "بەهۆی ئەوەی حکومەتی هەرێم لەبەرامبەر داگیرکەری دەوڵەتی تورک بێدەنگو بێهەڵوێستە، من ناتوانم لەناو حکومەتێکی وەهادا بژیم، هەربۆیە بەئیرادەی خۆم کوردستان بەجێدەهێڵم".
ئەدهەم بارزانی وتویهتى:"ئەو بەهیچ شێوازێک لەکوردستان هەڵنەهاتووەو لەماوهیهکى کورت‌دا بەبزوتنەوەیەکی شۆڕشگێڕییەوە دەگەڕێمەوە کوردستان‌و بۆ ئه‌وه‌ش ئامادەکاریم کردووە و پشتیوانیی خەڵکیشم لەپشتە".
342/