به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «سەیید عەبباس عەراقچی» یاریدەری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری سیاسی لە بارەی ئەو کێشانەی کە ماونەتەوەو ھەروەھا ئەمەش کە دانوستانەکان چەندە دەخایەنن، وتی: ئەو بابەتانەی کە بۆ یەکلایی کردنەوەو بڕیاردان لە بارەیانەوەو ماونەتەوە بابەتگەلێکی گرینگن، بەڵام ژمارەیان کەم بوونەتەوە.
«عەراقچی» وتیشی: زۆرێک لە شاندەکان بە ھیوان کە ئەم خولەی دانوستانەکان دوایین خول بن، بەڵام دەبێ بە پارێزەوە بجوڵێینەوە.
یاریدەری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری سیاسی وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە ئێران داخوازی و ھەڵوێستەکانی ناکەتە قوربانیی زەمەن، وتیشی: ئەوەی وا بەرژەوەندییە نیشتیمانییەکانی ئێران دابین دەکات، دەبێ بە تەفەڕنجەوە باسی بکرێت و لە دانوستان و ئەو دەقانەی کە دەنووسرێن، ئەم داخوازییانە دابین بکرێن.
342/