٢٣ ئایار ٢٠٢١ - ١٤:٤٧
زیانەکانی ئەرتەشی تورکیا لە باکووری عێراق

6 لەشکەریی ئەرتەشی تورکیا لە ھەڵمەتی ھێزەکانی پەکەکە لە باکووری عێراق کوژران .

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لە دوایین لێکدانی ئەندامانی پەکەکە لە گەڵ لەشکەریانی ئەرتەشی تورکیا لە ناوچەی سنووریی باکووری عێراق 6  لەشکەریی تورکیا کوژران . سەرچاوەکانی تورکیا ھێشتا لەمبارەوە ھیچیان نەگوتووە . 

 ئەوە لە کاتێکدایە کە بە گەیشتنی نایسایی ئەرتەشی تورکیا بۆ نێو خاکی عێراق بە بیانووی بەرنگاربوونەوەی پەکەکە ، ھێزەکانی ئەرتەشی ئەم وڵاتە و ئەم گروپە ماوەیەکی زۆرە لە شەڕ و تێکھەڵچووندان . 

 بەر لەوە کاربەدەستانی عێراق بە جاران لە بارەی پێشێلکردنی یاسا و رێسا نێودەوڵەتیەکان و داگیر کردنی خاکی ئەم وڵاتە وشدارییان دابوو . 

لە لایەکی دیکەوە راپۆرتی میدیاکانی ھەرێمی کوردستان دەڵێ جموجۆڵەکانی ئەرتەشی تورکیا لە نێو خاکی ھەرێم و بە تایبەت لە باکووری پارێزگەی دھۆک و کۆکردنەوەی ھێز و ئامێری جەنگیی نیشان ئەدات تورکیا بە نیازی ئەنجامدانی شەڕێکی گەورە لەو ناوچانەدایە . 

342/