٩ ئایار ٢٠٢١ - ٢١:٢٦
دەروازەی سنووریی حاجی ئۆمەران تا کۆتایی گوڵان داخراو دەبێت

بەرپرسی گومرکی سنووریی حاجی ئۆمەرانی پیرانشار بە ئاماژە بە داخراو بوون و قەدەغەی هاتوچۆی موسافیر لە سنووری تەمەرچین، وتی: ئەو قەدەغەیە تا کۆتایی مانگی گوڵان درێژەی دەبێت.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ فەرامەرز محەمەدیان بە وتنی ئەوەی کە لەم دواییەدا سنووری حاجی ئۆمەران بەهۆی تەشەنە سەندنی کۆرۆناوە داخراو بوو، گوتی : بەهۆی بەردەوامبوونی نەخۆشیەکە ئەو قەدەغەیە بۆ هاتوچۆی موسافیر تا دوو هەفتەی دیکە درێژ کراوەتەوە و هیچ جۆرە نامە یان مۆڵەتێک بۆ هاتوچۆی موسافر لەو سنوورەوە دەرناکرێت.

342/