٦ ئایار ٢٠٢١ - ١٤:١٠
قودس زیاتر لە هەمیشە لە ئازادی نزیک بۆتەوە

ئایەتۆڵا شێخ عیسا قاسم ڕێبەری شێعەکانی بەحرەین ڕایگەیاند: قودس زیاتر لە هەمیشە بە ئازادی و ڕزگاربوون لە زایۆنییەکان نزیک بۆتەوە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ئایەتۆڵا شێخ عیسا قاسم ڕێبەری شێعەکانی بەحرەین وتی: بژاردەی میلەتی ئێمە بەرخۆدانی درێژخایەن بۆ گەیشتن بە مافەکانی ئۆمەتی ئیسلامییە. هەوڵەکان بۆ ئاسایی کردنەوە، مەترسیدارترین پیلان دژی ئۆمەتی ئیسلامی و پیرۆزییەکانی ئیسلامە.

ئەو وتیشی: میلەتی ئیمە لە ڕێگای قودس، فەلستین، دین و یەکگرتوویی گیانبازی دەکات. هەستانەوەی باب ئەلعاموود هۆشدارێکی جیدی بۆ هەستانەوەی هەموو ئازادە موسوڵمان و عەرەبەکان دژی زایۆنیستەکانە.

ناوبراو هەروەها وتیشی: لەمپەرێکی گەورە لە نێوان زایۆنیستەکان و داگیرکردنی مزگەوتی ئەلئەقسا هەیە کە ناتوانن لەو لەمپەرە بپەڕنەوە و مزگەوت هی ئەو کەسانەیە عاقیبەتی خۆیان بە دونیا نافرۆشن.

342/