به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ وەزارەتی نۆوخۆی عێراق ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند: ئۆپراسیۆنێکی ھاوکات لە «ئەبو سەیدا»، «خان بەنی سەعد» و «عیبرا» ئەنجامی گرت و لە ئەنجام دا تیرۆریستان لە پێنج شوێنی جۆربەجۆردا تووش ھاتن و لە ئەنجام دا ١١ رکەسیان لێ قۆڵبەست کرا. تیرۆریستە قۆڵبەست کراوەکان دانیان بە ئەندامەتی لە تاقمی ڕەشەکوژی داعش دا ناوە.
لە ساڵی ٢٠١٤ تاقمی تیرۆریستی داعش بە تەواوی ناوچەکانی موسیڵ و ئوەنبارو سەلاحەدیینی خستەژێر ڕکێفی خۆیەوە، کەچی سەرەنجام دەوڵەتی عێراق کۆنترۆڵی ئەم سەرزەوینانەی بە دەستەوە گرت.
گەرچی لە شاڵی ٢٠١٧ دا تەفروتونا کرانی یەکجاریی ڕێکخراوەی تیرۆریستی داعش ڕاگەیەندرا، بەڵام ھێرشەکانی ئەم تاقمە لە گوندەکانی سەر بە کەرکوک، موسڵ، سەلاحەددین و ئەنبار ھەروا بەردەوامە.
342/