٢٠ ئازار ٢٠٢١ - ١٦:١٨
تورکیا له پەیمانی ئەوروپایی داکۆکی لە ژنان ھاتەدەر

رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا ، حکومەتەکەی لە پەیمانی ئەوروپایی داکۆکی لە ژنان ھێنایەدەر .

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ زەھرا زومرات وەزیری کاروباری بنەماڵە و کار وسیاسەتە جڤاکیەکان لە توویتێک دا و بێ راگەیاندنی ھیچ بەڵگە و ھۆکارێک نووسی : دەستەبەرکردنی مافی ئافرەتان لە پڕەنسیپە سەرەکی و بەراییەکانی یاسای بنەڕەتیی ئێمەیە . سیستمی دادڤانیی ئێمە بۆ دانانی یاسای نوێ و پێویست بە رادەی پێویست بە ھێز و داھێنەرە . 

زۆر لە پارێزکاران دەڵێن ئەم پەیمانە داڕشتی بنەماڵە لاواز دەکات و زیاتر ھاندەرە بۆ توندی و تیژی . 

بەڵام نەیارانی کشانەوە لە پەیمانەکە دەڵێن ئەم کارە تورکیا لە گەیشتن بە بەھا ئەوروپیەکان دوور دەکاتەوە و ڕێگای گەیشتن بە یەکیەتی ئەوروپایی ئەستەم تر دەکات . 

 پەیمانی ئەوروپایی کە بۆ پێشگرتن ، دادگایی کردن  و نەھێشتنی توندی و تیژی نێو ماڵ و پەرەپێدانی یەکسانیی بۆ ئافرەتان بەسترا ، تورکیا ساڵی 2011 ئەم پەیمانەی ئیمزا کردووە بەڵام ساڵی رابردوو بە توندی رووبەڕووی بەرزبوونەوەی توندی و تیژی نێو ماڵ بووە . 

342/