به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ حەسەن ڕۆحانی لە وتەکانی دا پاش دوایین کۆبوونەوەی دەوڵەت ھیوای خواست کە، گەلی مەزنی ئێران کە لە تەواوی بوارەکاندا بە خۆڕاگری و یەکگرتن سەرکەوتنی درەوشاوەی زۆری مسۆگەر کردووە، ساڵی داھاتووش ھەر سەرکەوتنی گەورە بە دەست بھێنێت.
ڕۆحانی بە دەربڕینی ئەمەی کە ھیوادارین لە ساڵی ١٤٠٠ دا پێکوتە ئێرانییەکانی بەرەکەت، ڕازی و فەخرا بکەوێتە بەردەستی تەواوی خەڵک، پێی داگرت: ساڵی داھاتوو بە دڵنیاییەوە ساڵێکی باشتر دەبێت بۆ کۆنترۆڵ کردنی نەخۆشیی کۆرۆنا و بۆ ئەم مەبەستەش ھەمووان دەبێ یارمەتیی یەکتر بدەن و دێنماییە تەندروستییەکان ڕاپەڕێنن.
ناوبراو وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە لە ساڵی ٩٧ دا لەگەڵ شەڕی ئابووری دا بەرەوڕوو بووینەوەو لەم شەڕەش دا تەنیا بووین، وتی: ھەر چۆن لە شەڕی ھەشت ساڵەش دا لە بەرامبەر دەست درێژکاران تەنیا بووین و گەلی ئێران خۆی ڕاگرت، لە ماوەی ئەم سێ ساڵەی شەڕی داسەپاوی ئابووریش ھەر گەلی ئێمە تەنیا بوو کەچی بە ھەموو ھەست و نەستیەوە خۆڕاگریی نواند.
ڕۆحانی بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ئەمڕۆکە ھەل و مەرج بۆ شکاندنی ئاڵقەی بایکۆاەکان لە ھەر کاتێکی تر لەبار ترە ، وتیشی: ئەمریکییەکان گەلێک جار وتوویانە کە بەنیازن بەرەولای بەڵێنمەندی و بەرجام بادەنەوە، ھەڵبەت دیارە وتنی ئەمە بە تەنیا بۆ ئێمە دڵنیاکەر نییەو ئێمە چاوەڕوانی ھەنگاوی کردارین.
342/