١٣ شوبات ٢٠٢١ - ١٢:١٤
سوپای پاسداران سەرئاوگەڕی زەبەلاح بەرهەم دێنێت

فەرماندەی هێزی دەریایی سوپا وتی: بەرهەمهێنانی سەرئاوگەڕی گەورە لە بەرنامەماندایە و ئەو سەرئاوگەڕە خەریکە بەرهەم دێن.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ فەرماندەی هێزی دەریایی سوپا بە ئاماژە بە بەرنامەکانی هێزی دەریایی وتی: ئێمە لە هێزی دەریایی سوپا لە پرسی بەرهەمهێنانی جیهازات و سەرئاوگەڕ، لە بەرهەمەکانی خۆمان کەڵکوەردەگرین و هەروەها ئەو پڕۆژانەی کە لە گەڵ وەزارەتی بەرگری خەریکین بەرهەمیان دەهێنین، لە ئەمساڵدا بە شێوی جیدیتر شوێنگیری دەکەین و کە بەختەوەرانە پێشکەوتنی باشمان بووە.

فەرماندەی هێزی دەریایی سوپا وتیشی: بەرهەمهێنانی سەرئاوگەڕی گەورە لە بەرنامەماندایە و ئەو سەرئاوگەڕانە لە باری گەورەیی و ژمارەوە خەریکن بەرهەم دێن. هەروەها بەرهەمهێنانی جیهازاتی ترمان لە بەرنامەدایە کە بەشێک لە ئەوانە بەهۆی پرسی ئەمنییەوە ناتوانرێت باسی لێوە بکرێت هەواڵی بەشێکی تریان لە داهاتوو بڵاو دەبێتەوە.