٦ شوبات ٢٠٢١ - ١٥:٣٦
6983 کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/مەرگی 76 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 6983 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 76 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 58 هەزار و 412 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا یەک ملیۆن و 459 هەزار  و 370 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا یەک ملیۆن و 247 هەزار و 374 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.