به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەپەڕەی فەرمی خۆی لەتویتەر بڵاویکردەوە، "ئەمڕۆ تیرۆریست ئەبو حەسەن ئەلغرێباویمان لەناوبرد كە بە فەرماندەی باشوری عێراقی داعش دەناسێنرا، لەگەڵ غانم سەباح كە بەرپرسی گواستنەوەی خۆكوژەكان بو و ژمارەیەک تیرۆریستی دیکەش کوژراون".
ئاماژەی بەوەشکردووە کە "ئەمە بەجێهێنانی بەڵێنی پاڵەوانەكانمانە بۆ كۆتاییهێنان بە سەرانی تاقمی داعش و وەفایە بۆ گیانی شەهیدان".
۱۷ی مانگی کانونی یەکەمی ۲۰۱۷ حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی پێشوتری عێراق کۆتایی هاتنی دەسەڵاتی داعشی لە عێراق راگەیاند بەڵام بە گوێرەی هێزەکانی عێراق بەشێک لە ئەندامانی ئەو رێکخراوە بەشێوەی گروپی بچوک لە ناوچە بیابانەکانی ئەنبار، دیالە و سەڵاحەدین و چەندین شوێنی دیکەی عێراق بونیان هەیە و هێزە ئەمنییەکانی عێراق بەئامانج دەگرن.