٢١ کانوونی دووەم ٢٠٢١ - ١٨:٤١
پەیامی بەرهەم ساڵح بۆ دەوڵەتی نوێی ئەمریکا

سەرۆک کۆماری عێراق پیرۆزبایی لە سەرۆک جۆ بایدن دەکات بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق پیرۆزبایی كرد لە جۆ بایدن بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

سەرۆك كۆماری عێراق ئومێدی خواست كە پەیوەندییەكانی هەردوو وڵات لە تەواوی بوارە جیاجیاكاندا بەرەوپێش بچێت.

بە ئامانجی رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییە هاوبەشەكان، لە پێش هەمووشیانەوە بەگژاچونەوەی تیرۆر و توندرەوی و كاركردن بۆ كەمكردنەوەی گرژییەكانی ناوچەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و دانانی نەخشە رێگایەک بە ئاڕاستەی ھێنانەکایەوەی عێراق و رۆژھەڵاتی ناوەڕاستی ئارام و خۆشگوزەران تر و هەنگاونان بەرەو بنەمای رێزگرتنی هاوبەش و ھێنانەدی بەهاكانی ئازادی و دیموكراسی.

342/