١٤ تشرینی دووەم ٢٠٢٠ - ١١:٣٤
وەفدێکی باڵای سەربازی عێراق سەردانی تاران دەکات

وەزیری بەرگری عێراق سبەینێ بە سەرۆکایەتی وەفدێکی سەربازی سەردانی ئێران دەکات.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ جومعه‌ عیناد وه‌زیری به‌رگری عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی باڵای سه‌ربازی سبه‌ی شه‌ممه‌ سه‌ردانی تارانی پایته‌ختی ئێران ده‌كات.

جومعه‌ عیناد به‌سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی باڵای سه‌ربازی و له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی  ئه‌میر حاته‌می وه‌زیری به‌رگری و هێزه‌ چه‌كداره‌كانی ئێران سه‌ردانی تاران ده‌كات.

بڕیارە له‌گه‌ڵ هاوتا ئێرانییه‌كه‌ی و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵای سیاسی و سه‌ربازی ئێران كۆبێتەوە.