٢١ تشرینی یەکەم ٢٠٢٠ - ١٦:٤٣
دابەزینی بەهای دۆلار لە ئێران بەردەوام دەبێت

سەرۆکی مەجلیسی ئێران وتی: ئێمە دڵنیاین کە پاوەجێی بازاڕی بوورس و دابەزینی نرخی دراو بەردەوام دەبێت.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ محەمەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی مەجلیسی ئێران لە کۆبوونەوەی ئاسایی ئەمڕۆی  مەجلیس، بە ئاماژە بە دابەزینی بەهای دۆلار لە وڵات لە شەو و ڕۆژی ڕابردوو ڕایگەیاند کە ئەم ڕەوتە بەردەوام دەبێت.

 ئەوەشی وت کە بازاڕی بورسی ئێران ڕووی لە پاوەجێی کردووە و ڕەوتەکەشی لە ڕۆژانی داهاتوودا باشتر دەبێت.

342/