به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە کتایی هاتنی گەمارۆکانی چەک و قەدەغە بوونی سەفەری ژمارەیەک لە هاووڵاتیان و بەرپرسان بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە.
لە دەقی بەیاننامەکە هاتووە: ئەمڕۆ ٢٧ ی ڕەزبەر بەرانبەر بە ١٨ ی ئۆکتۆبەر ڕۆژێکی گرینگە کە بە پێچەوانەی هەوڵەکانی ئەمریکا ، بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشی پاراستووە.
هەروەها هاتووە: لە ئەمڕۆوە هەموو سنوورەکان لەسەر کڕین و فرۆشتنی چەک بە کۆماری ئیسلامی و خزمەتگوازی دارایی هاوپەیوەند بە ئەو پرسەوە و هەروەها قەدەغەی هاتوچۆ بۆ وڵاتانی ئەندامی نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر چەند هاووڵاتیەک خۆمەش کۆتایی هات.
بەم پێیەش، کۆماری ئیسلامی ئێران لەمەوبەدوا دەتوانێت هەرجۆرە چەک و جیهازاتێکی پێویست لە هەر شوێنێکەوە کە بیەوێت، بکڕێت و بفرۆشێت.