١٨ تشرینی یەکەم ٢٠٢٠ - ١٣:١٧
سەرەخۆشی سەردار پاکپوور بەبۆنەی کۆچی دوایی فەرماندەیەکی کورد

سەرتیپ محەمەد پاکپوور، فەرماندەی هێزی زەوینی سوپا بەبۆنەی کۆچی دوایی فەرماندەی پێشمەرگەی کوردی موسڵمان، لە بانه سەرەخۆشیی ئاراستە کرد.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ دەقی پەیامەکە لە خوارەوە دێت:بە ئەوپەڕی داخ و کەسەرەوە، نەبوونی فەرماندەی دلێری پێشمەرگەی کوردی موسڵمان و پارێزەری یەکپارچەیی وڵات لە بەرەڤانی پیرۆز و گیان فیدای کوردستانی سەربەرز ، برای موسڵمان و شۆڕشگێڕی شەش شەهید، کاک بورهان قادرخانزادە لە خزمەت بنەماڵەی بەڕێز و شەهیدپەروەری قادرخانزادە، هاوسەنگەرەکانی و هەموو هاووڵاتیانی ئازیزی پارێزگای کوردستان، بەتایبەتی خەڵکی بەشەرەفی شاری بانە سەرەخۆش دەڵێم.

وێڕای هیوای عەفو و بەخشینی ئەو خوالێخۆشبووە ودڵنەوایی بۆ بنەماڵەی، هیوادارم ڕۆحی پاکی لەگەڵ ڕۆحی شەهیدان و باوکی شەهیدی کاک مەجید قادرخانزدە حەشر بکرێت.

342/