به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو وڕۆژی ڕابردووەوە ۲۲۷ کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 27 هەزار و ۴۱۹ کەس.
ڕاشیگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا ۴۱۵۱ کەسی دیکەش لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوونە و ئێستا ۴۷۹ هەزار و۸۲۵ کەس تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.
تا ئێستا ۳۹۴ هەزار و ۸۰۰ نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.