١٣ ئەیلوول ٢٠٢٠ - ١٢:٢٤
داخوازیی بۆ دامەزراندنی ڕێکخراوی زمانی کوردی لە تورکیا

وتەبێژی ئەنجومەنی زمانی کوردی داوای دامەزراندنی ڕێکخراوی زمانی کوردیی لە تورکیا کرد.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ شەڕەف خان جزیری، وتەبێژی ئەنجومەنی زمانی کوردی کە دوای ئەو کۆبوونەوە لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی بەشداری کردبوو لەلێدوانێکدا وتی: ئەو هەوڵە بچووکانە کە لە چەند ساڵی دوایی بۆ زمانی کوردی دراوە هیچ بنەمایەکی مافیی نییە هەر بەو بۆنەوە فەرەهەنگ و زمانی کوردی لەلایەن لایەنە جیاوازەکانەوە بە تایبەتی ڕەگەزپەرستەکانەوە هێرشی کراوەتە سەر.

جزیری لە درێژەی قسەکانیدا ڕایگەیاند: بە پێی ڕێککەوتننە نێودەوڵەتییەکانیش مافی زمان و شوناس بەشێک لە مافە بنەڕەتییەکانی مرۆڤ دێتە ئەژمار. ئەنجومەنی زمانی کوردیش لە دریژەی ناسینەوەی ماف و فەرهەنگ و زمانی کوردی دەجووڵێت.

ناوبراو باسی کرد: لە هەمان چوارچێوەدا و بە پشت بەستن بە مافی نێودەوڵەتی و ئەو ڕێککەوتنانەش کە تورکیا واژۆ کردووە داوای کردنەوەی ڕێکخراوی زمانی کوردی و گۆڕینی زمانی کوردی بە زمانی پەروەردە و بارهێنان لە سەرەتاییەوە تا زانکۆین.

342/