٦ ئەیلوول ٢٠٢٠ - ١٠:٢١
ئیسماعیل هەنیە و سەید حەسەن نەسروڵڵا دیداریان کرد

سەرۆکی نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی حەماس کە لە بەیرووتە لەگەڵ ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان دیدار و گفتوگۆی کرد.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لە نەشرە، ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی ووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی حەماس کە لە بەیرووتە لەگەڵ ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان دیدار و گفتوگۆی کرد.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ساڵح عاروری جێگری سەرۆکی نووسینگەی سایسی حەماس و هەروەها ئەندامانی لێژنەی ئەو بزووتنەوە لە سەفەر بۆ لەبنان، لە دیدار لەگەڵ ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا بەشداریان کرد.

دوولایەنەکە لە ئەو دیدارەدا سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییە سیاسی و سەربازییەکانی ناوچەکە بە تایبەتی گۆڕانکارییەکانی فەلەستین و لوبنان باس و گفتوگۆیان کرد.

هەنیە و سەید حەسەن نەسروڵڵا هەروەها سەبارەت بە کێشە و مەترسییەکانی بەردەم پرسی فەلەستین لەوانی گەڵاڵەی ناسراو بە دانوستان سەدە گفتوگۆیان کرد.

هەروەها دوو لایەنەکە سەبارەت بە پڕۆژی نوێی هەندێک لە وڵاتانی عەرەبی بۆ ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل و هەروەها بەرپرسیارێتی ئۆمەتی ئیسلامی بەرانبەر ئەو پڕۆژە گفتوگۆیان کرد.

لە ئەو دیدارەدا، هەنیە و سەید حەسەن نەسروڵڵا لەسەر هێز و گەورەیی بەرەی بەرخۆدان لە بەرەوڕوو بوونەوەی گوشار و هەڕەشەکان جەختیان کرد.

342/