٣ ئەیلوول ٢٠٢٠ - ١٠:٣٩
چارەسەری کێشەکانی بەغدا و هەولێر سازشە

سەید عەمار حەکیم، ڕێبەری ڕەوتی حیکمەی نەتەوەیی و هاوپەیمانی عراقیوون لەگەڵ لاهوور جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆبووەوە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ڕێبەری هاوپەیمانی عێراقیوون لە ئەو کۆبوونەوە داوای ڕوون کردنەوەی یاساکانی پێوەندیدار بە هەڵبژاردن لوانە پرسی حەوزەکانی هەڵبژاردن و دەنگدان لەسەر یاسای دادگای فیدراڵی کرد و لەسەر پێویست بوونی بووژانەوەی هێز و دەسەڵاتی دەوڵەت وەکوو دەستەبەرکاری بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی دادپەروەرانە لەسەر ڕکابەریەکی باش و یەکسانی دەرفەتەکان لە نێوان بەربژێرەکان جەختی کرد.

سەید عەمار حەکیم لە کۆتاییدا بە ئاماژە بە ئەوەی کە پێوەندی بەغدا و هەولێر لە بواری دۆسیەگەلی کێشەلەسەر تووشی گۆڕانکاری هاتووە، وتی: ڕێکاری بنەڕەتی ئەو دۆسیەگەلە پێویستی بە دوو هۆکاری بنەڕەتی هەیە: یەکەم ئیرادەی سیاسی بۆ چارەسەر کردنیان و دووهەم هەبوونی فەرهەنگی سازان بەرانبەر لێکۆڵینەوە لەسەر بەرژەوەندی گشتی لە چوارچێوەی یاسای بنەڕەتی و یاساکانی تری وڵات.

ماڵپەڕی ملەت پرس سەر بە لاهوور شێخ جەنگی وێڕای بڵاو کردنەوەی هەواڵێک لەو بارەوە ڕایگەیاند کە لایەنەکان پشتیوانی خۆیانیان لە دەوڵەتی چالاک و خزمەتگوزار کە بتوانێت سەروەریی عێراق بپارێزێت و ڕۆڵ و پێگەی وڵاتەکەی لە ناوچەکە و جیهان بەهێز بکاتەوە و داواکاری خۆپیشاندەران و هاووڵاتیان بهێنێتە دی و مافی ئایین و لایەنە جیاوازەکان دابین بکات، ڕاگەیاندووە.

342/