به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ موحەمەد باقر قاڵیباف سەرۆکی مەجلیسی شوورای ئیسلامی لە پەیامێکدا بۆ سەرۆکی مەجلیسی وڵاتانی ئیسلامی، گەڵاڵەی سازشی ئیمارات لەگەڵ ئیسرائیلی هۆی لاواز بوونەوەی هەموو هەوڵەکانی وڵاتانی ئیسلامی، ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی و یەکێتی نێوان مەجلیسەکانی وڵاتانی ئیسلامی وەسف کرد و وتی: بێ گومان، تەنیا ئیرادەی گەلی فەلەستین و بەرخۆدانە کە دەتوانێت ببێتە هۆی ئازادی نیشتمانی سەرەکی و مێژوویی فەلەستین.
سەرۆکی مەجلیس لە ئەو پەیامەدا وێڕای ئیدانە کردنی توندی هەر جۆرە هەوڵێک بۆ پێشێل کرانی مافی گەلی فەلەستین، جەختی کرد: هەموو مەجلیسەکانی وڵاتانی ئیسلامی ئەبێ لە هەموو هەوڵ و داهێنانەکانی خۆیان لە ئاستی پەرلەمان بۆ دژایەتی و ڕێگری لە ئەو ڕێککەتنە ناحەزە کە پێشێل کاری مافی فەلەستینییەکان کەڵک وەربگرن.
342/