١٩ ئاب ٢٠٢٠ - ١٤:٠١
ڕاوێژکارێکی باڵای ڕێبەری ئێران کۆچی دوایی کرد

ئایەتوڵا عەلی تەسخیری سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای مەکۆی جیهانی تەقریبی مەزاهیب کۆچی دوایی کرد.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ  ئایەتوڵا محەمەد عەلی تەسخیری سەرۆکی ئەنجومەنی باڵا مەکۆی جیهانیی تەقریبی مەزەبە ئیسلامییەکان و ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵای ئێران لە کاروباری جیهانی ئیسلام کۆچی دوایی کرد.

ئایەتوڵا تەسخیری ئەمڕۆ نیوەڕۆ بە هۆی جەڵتەی دڵ لە تاران ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

ئایەتوڵا مەحەمد عەلی تەسخیری ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە لە نزیک کردنەوەی مەزەبە ئیسلامییەکان .

342/