١٩ ئاب ٢٠٢٠ - ١٣:٥٩
ئایەتوڵڵا تەسخیری لە پێشەنگەکانی بەسیرەتی دینی بوو

بەرپرسی گشتی پارتی دەعوەی ئیسلامی عێراق بە دەرکردنی پەیامێک وێڕای سەرەخۆش بە بۆنەی کۆچی دوایی ئایەتوڵڵا تەسخیری جەختی کرد: عەلامە تەسخیری لە پێشەنگەکانی بەسیرەتی دینی بوو.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ  نووری مالیکی بەرپرسی گشتی پارتی دەعوەی ئیسلامی عێراق بە بۆنەی کۆچی دوایی ئایەتوڵڵا تەسخیری ڕایگەیاند: بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە ئاگادار بووینەوە کە ئایەتوڵڵا تەسخیری دوای چەند ساڵ نەخۆشی کۆچی دوایی کردووە.

نووری مالیکی لە ئەو پەیامدە جەختی کردووە: ئایەتوڵڵا تەسخیری گیان فیدایەکی زانا بوو کە هەوڵی زۆری بۆ ئیسلام و کۆمەڵگای ئیسلامی دا و هەموو هەوڵی خۆی بۆ خزمەت بە ئیسلام لە هەموو بوارەکان خستە گەڕ.

ناوبراو زیادی کردووە: ئەو زانا لە پێشەنگەکانی بەسیرەتی دینی بوو و نزیک کردنەوەی ئایینە ئیسلامییەکان و پێوەندی باشی نێوان زانایانی جیهانی ئیسلام بۆ ماوەی زیاتر لە ٣٨ ساڵ بەشێک لە هەوڵەکانی ئەو کەسە پایەبەرزە بوو. ناوی ئەو کەسە بۆ ساڵانی دوور و درێژی داهاتوو هەر یادەکان دەمێنێتەوە.

بەرپرسی پارتی دەعوەی ئیسلامی جەختی کردووە: ئێمە لە گەلی ئێران و عێراق و حەوزەی علمیەی نەجەف و قوم، مەرجەع و ئۆمەتی ئیسلامی کە یەکێک لە ڕێبەرەکانی خۆیی لەدەست داوە و هەروەها لە بە بنەماڵەی ئەو خوالێخۆشبووە سەرەخۆش دەکەین.

342/