به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سەرلەشکەر موحەمەد باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان بە ئاماژە بە دوایی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە وتی: بەداخەوە لە ئەم ڕۆژانە لەگەڵ کارەساتی گەورەی پێوەندی نێوان ئیمارات و ئیسرائیل بەرەوڕووین کە بەڕاستی جێی داخە.
ناوبراو وتی: ئەمرۆکە لە دۆخێکدا کە هەموو وڵاتە ئازادەکانی جیهان لە دروست بوونی پێوەندی و دۆستایەتی لەگەڵ ئیسرائیل دووری دەکەن، یەکێک لە دراوسێکانی ئێران بە ڕووداری تەواوەوە پێوەندی خۆیی لەگەڵ ئیسرائیل ڕاگەیاند کە ئەوە جێی داخە؛ چونکوو ئیسرائیل بۆ مانەوەی خۆی پەلەقاژە دەکات و بەبێ سەرەنج بە ڕێسا ئیسلامییەکان نیسبەت بە هەر جۆرە ستەمێک لە جیهانی ئیسلام و تەنانەت بە خەڵکی خۆی و دراوسێکانی لە هیچ هەوڵێک خۆی نابوێرێت.
سەرلەشکەر باقری وتی: بەدڵنیاییەوە ڕوانگەی نەتەوەی ئێران بە ئەو دراوسییە لە بنەرەتەوە دەگۆڕدرێت و هێزە چەکدارەکانی ئێرانیش بە ڕوانینێکی ترەوە چاو لە ئەو وڵاتە دەکەن و ئەگەر ڕووداوێکی بچووکیش لە ناوچەی کەنداوی فارس ڕوو بدات و ئاسایشی نەتەوەی ئێران تووشی بچووکترین کێشەیەک بێت ئێمە ئەوە لە چاوی ئیماراتەوە دەبینین و قبووڵی ناکەین.
ناوبراو وتیشی: ئامۆژگاری ئەو وڵاتە دەکەین کە تا دێر نەبووە نیسبەت بە ئەو بڕیارە پێداچوونەوە بکات و ڕێگایەک درێژە نەدات کە لە زیانی ئاسایشی ناوچەکە و وڵاتەکەی بێت کە ئەوە بە هیچ لەونێک قبووڵی ناکەین.