١٢ ئاب ٢٠٢٠ - ١٠:٢٣
قەدەغەی هاتوچۆ لە ٣٦ گوندی پارێزگای کوردنشینی بتلیس

ئیدارەی پارێزگای بتلیس لە بەیاننامەیەکدا بە ئاماژە بە دەسپێکی ئۆپراسیۆنی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە ٣٦ گوندی ئەو پارێزگا قەدەغەی هاتوچۆیان ڕاگەیاند.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ئیدارەی پارێزگای بتلیس بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک وێڕای ئاماژە بە دەسپێکی ئۆپراسیۆنی بەربڵاوی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە سنووری ئەو پارێزگا کوردنشینە بۆ بەرەنگار بوونەوەی پەکەکە، وتی: بە مەبەستی ناسینەوە و تێکشکانی گیانپەنا، هومار و حەشارگەکانی گرووپە جودایی خوازەکان لە پارێزگای بتلیس لە ٣٦ گوندی سەر بە ناوەندی ئەو پارێزگا یاسای قەدەغەی هاتوچۆیان ڕاگەیاندووە و ئۆپراسیۆنی هێزە ئەمنییەکان لە ئەو ٣٦ گوندە دەست پێدەکات.

لە بەیاننامەی ئیدارەی پارێزگای بتلیس هاتووە: بە مەبەستی پاراستنی گیان و ماڵی هاووڵاتیان لە ئەو پاریزگا لە ڕێکەوتی ١١ ی ئاگۆستی ٢٠٢٠ەوە، کاتژمێر ١٩ بە کاتی ناوچەیی تورکیا تا ڕاگەیاندنی دوایی یاسای قەدەغەی هاتوچۆ بەڕێوە دەچێت.