به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لە کۆەمڵگای کەشوهەواناسی ئەمریکا، پڕۆفسۆر سرووش سرووشیان، لێکۆڵەری ئێرانی بووە براوە میدالیای زانستی ئاوناسی کۆمەڵگای کەشوهەواناسی ئەمریکا. براوەکان خەڵاتەکەیان لە سەدویەکەمین کبوونەوەی ساڵانی ئەو کۆمەڵگایە وەردەگرن.
سرووشیان بۆ لێکۆڵینەوەی داهێەرانە و پیشەنگانەی خۆی لە بواری هیدرۆلۆژی ئاوەکانی سەر ئاستی زەوی و چاوەدێری لە رێگای دوورەوە کە کاریگەری بنەڕەتی لەسەر ئاووهەواناسی (هیدرۆمێتئۆرۆلۆژی) هەبووە، ئەو خەڵاتەی بردووەتەوە.
سرووشیان کە لە کرمان لەدایک بووە ئێستا مامۆستای زانکۆی کالیفۆڕنیا لە ئێرواین و ئەندامی ئاکادیمیای ئەنداژیاری ئەمریکایە. ناوبراو مامۆستای بەناوبانگی ئاوەدانی و ژینە لە زانکۆی ئەندازیاری هونەری سامۆئێلی و هەروەها بەرپرسی ناوەندی هیدرۆمێتئۆرۆلۆژی و چاوەدێری لە ڕێگای دوو، ئەندازیاری ئاوەدانی و ژینگەی ئەو زانکۆیەیە.
ناوبراو پیشتریش براوەی خەڵاتی جۆراوجۆر لە بواری زانستە زەوینییەکان بووە.
342/