١ ئاب ٢٠٢٠ - ١١:٢٩
کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق دیاری کرا

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەو وڵاتەی دیاری کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - مستەفا کازمی،سەرۆک  وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە هه‌موو هه‌وڵێکیان ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ بۆ سه‌رخستنی ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه‌ و ئه‌رکی پاراستن و دابین کردنی سه‌رجه‌م پێداویستییه‌کانیشی له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرن.

کازمی راشیگەیاند: "داوا له‌ برا و خوشکه‌کانم له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی به‌ڕێز ده‌که‌م، یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کان پێشکه‌شی سه‌رۆک کۆمار بکه‌ن بۆ په‌سندکردنی و بۆ ئه‌وه‌ی کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌ته‌واوه‌تی سه‌ربه‌خۆ بێت و کاره‌کانیش به‌بێ لایه‌نانه‌ ئه‌نجامبدات".

هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق لە رۆژی 6ی حوزەیرانی داهاتوودا دەبێت.