٢٨ تەمووز ٢٠٢٠ - ١١:٥٧
ئاگرێکی قورس چەندین بارهەڵگری لە کرماشان سووتاند

بەرپرسی ڕێکخراوی ئاگرکوژێنەوە و خزمەتگوزاری ئیمەنی شارەوانی کرماشان لە گڕ گرتنی چەندین بارهەڵگر بەنزین لە پارکینگی شارۆچکەی دەوڵەت ئاوا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - غوڵام ڕەزا ڕەزایی وتی: لە پێوەندی تەلەفۆنی لەلایەن هاووڵاتیانەوە بۆ ژمارەی ١٢٥ ی ڕێکخراوی ئاگرکوژاندنەوەی کرماشان حاڵەتێکی ئاگەرکەوتنەوەی قورس لە شارۆچکەی دەوڵەت ئاوا ڕاگەیێندرا.

بەرپرسی ئەو ڕێکخراوە زیادی کرد: بە پێی ئەم ڕاپۆرتە پاش زانینی شوێنی ئاگرکەوتنەوەکە لە ١٠ وێستگەی ئاگرکوژاندنەوە داوامان کرد بچنە ئەو شوێنە.

ئەو بەرپرسە وتیشی: ئێستا سەرجەم هێزەکانی ئاگرکوژێنەوە خەریکی کوژاندنەوەی بارهەڵگرەکانن کە بەنزینەکانیان تێدا گڕی گرتووە و نزیک بە ٤٠ بارهەڵگری گواستنەوەی بەنزین لە پارکینگ براونەتە دەرەوە.

342/