١٨ تەمووز ٢٠٢٠ - ١٣:٠٤
میتی تورکیا ژنێکی داعشی لە کوردستانی سووریا ڕفاند

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایگەیاند کە دەزگای هەواڵگری میتی تورکیا ژنێکی داعشی لە کەمپی ئەلهەول ڕفاندووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - لە بەیاننامەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هاتووە: ژنێکی خەڵکی وڵاتی مولداوای کە ئەندامی داعش بووە لە گەڵ منداڵەکەیدا لە کەمپی ئەلهەول لە باکووری سووریا ڕفێندراوە.

ئاماژەش دراوە کە میتی تورکیا ئەو کارەی کردووە.