١٦ تەمووز ٢٠٢٠ - ١٤:٢٠
ترامپ بڕیارێک بۆ هێرش کردنە سەر ئێران دەردەکات

میدیایەکی رۆژئاوایی ئاشکرای کرد کە ترامپ دەسەڵاتێکی زیاتری داوەتە ڕێکخراوی هەواڵگری ناوەندیی ئەمریکا (سیا) بۆ هێرشی سایبێری دژی ئێران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە گێڕانەوە لە "یاهوونیووز"،دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە دەرکردنی فەرمانێک بۆ ڕێکخراوی هەواڵگریی ئەمریکا (سیا)، دەسەڵاتێکی بەربڵاوی بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنگەلی سایبێری لە دژی چەند وڵات و لەوان ئێرانی پێ داوە.

بە گوێرەی ئەو هەواڵە، بەرپرسانی ئەمریکیی ئاگادار لەو بابەتە ڕایانگەیاندووە کە مۆڵەتی ترامپ بە سیا، دەستی ئەو ڕێکخراوە دەکاتەوە کە بە بێ ئیزنی کۆشکی سپی ئۆپەراسیۆنە سایبێرییەکانی بە نهێنی ئەنجام بدات.