بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - جەلیل کووهپایەزادە بە ئاماژە بە ئەوەی کە لە ئاستی نێودەوڵەتی لێکۆڵینەوەی زۆر لەسەر ڤاکسەنی کۆرۆنا ئەنجام بووە، وتی: لە وڵاتی ئێمەش زیاتر لە ١٠ گرووپ لەسەر بەرهەمهێنانی واکسەنی کۆرۆنا لێکۆڵیەنەوە دەکەن کە ئێستا دوو گرووپیان لە پێشەوەدان.
کووهپایەزادە لە درێژەدا وتی: پێش بینی ئێمە ئەوەیە کە ئێران تا وەرزی پاییز و سەرەتاکانی زستان بتوانێت نموونەگەلێکی باش لە ڤاکسەنی کۆرۆنا وەدەست بهێنێت تا لە ئاستی نێودەوڵەتی بەکاربێت.
ناوبراو باسی کرد: دوو گرووپی لێکۆڵینەوە لە زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی ئێران لەسەر بەرهەمهێنانی ڤاکسەنی کۆرۆنا کار دەکەن کە ئێستا قۆناغی یەکەمی تاقی کردنەوەیی ئەنجام دراوە و کۆتایی هاتووە و تا دوو مانگی داهاتووش لەسەر مرۆڤ تاقی دەکرێتەوە.
سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی ئێران ڕایگەیاند: ئەگەر ئەم قۆناغە لە بەرهەمهێنانی ڤاکسەنەکە سەرکەوتوو بێت، لە ئاتسی بەربڵاودا بەرهەمی دەهێنین.
342/