٨ تەمووز ٢٠٢٠ - ١١:٣٢
107 حاڵەتی نوێی کۆرۆنا لە کوردستان دەستنیشان کرا

سەرۆکی زانکۆی زانستی پزیشکی کوردستان لە دەستنیشان کردنی 107 نەخۆشی نوێ کۆرۆنا ڤایرۆس لە کوردستان هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - دکتۆر فەردین ڕەزاعی بە ئاماژە بەوەی کە لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا وڵامی پشکنینی 107 کەسی دیکە لە پارێزگای کوردستان پۆزەتیڤ بووە، ڕایگەیاند کە 4 کەسی دیکەش گیانیان لە دەستداوە.

لە ئیستادا 407 نەخۆشی کۆرۆنایی لە نەخۆشخانەکانی کوردستاندان و تا ئەمڕۆش 338 کەس گیانیان لە دەستداوە.