٨ تەمووز ٢٠٢٠ - ١١:٢٩
شەڕی نێوان دوو تایفە لە ئیلام برینداری لێکەوتەوە

فەرماندەی هێزی پۆلیسی دێلۆران وتی: لە شەڕێکی تایفی لە سەر ٨ دۆنم زەوی، ٣ کەس لەو شەڕە بریندار بوونە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەرهەنگ مەنووچێهر مەکی وێرای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە وتی: ئەو شەڕ و تێهەڵچوونە ئێوارەی رۆژی ڕابردوو (سێ شەممە) لە گەڕەکێکی شاری دێلۆران ڕووی داوە و دەرکەوتووە کە شەڕەکە لە سەر ٨ دۆنم زەوی بووە و لەمناوە کەسێک لە لایەنەکان بە چەکی ڕاو تەقەی لە لایەنی بەرامبەر کردووە و بۆتە هۆی برینداربوونی ٣ کەس.

سەرهەنگ مەکی وێرای ئاماژە بە دەستگیریی تەقەکەرە و زەوت کردنی چەکەکەی، وتیشی: هاوکات ٦ کەسی دیکە هاوپەیوەند بەو ڕووداوە دەستگیر کراون.