٢ تەمووز ٢٠٢٠ - ١٢:٠٤
کۆرۆنا لە ئێران زیاتر لە ١١ هەزار کەسی کوشتووە

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی وتی: لە ڕۆژی ڕابردووەوە تا بە ئەمڕۆ، ٢ هەزار و ٦٥٢ نەخۆشی نوێی تووشبوو بە کۆڤێد ١٩ لە ئێران تۆمار کراوە .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سیما سادات لاری بە ئاماژە بە ٢ هەزار و ٦٥٢  حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە شەو و ڕۆژی ڕابردوو، وتی: تا ئێستا ٢٣٢  هەزار و  ٨٦٣  کەس لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون.

لاری، ژمارەی گیان لەدەست داوان بە هۆی ئەو نەخۆشیە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو ١٤٨ کەس ڕاگەیاند و زیادی کرد: ئاماری گیان لەدەست داوان تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ،  گەیشتووەتە ١١ هەزار و ١٠٦  کەس و ١٩٤ هەزار ٩٨ کەسیش لە نەخۆشییەکە ڕزگاریان بووە و چاک بوونەتەوە.

342/