١٥ حوزەیران ٢٠٢٠ - ١٠:٥٥
سیاسەتی ئێران بەرانبەر دەوڵەتی موستەفا کازمی

باڵوێزی تاران لە بەغدا لە لێدوانێکدا جەختی کرد کە هەوڵی کۆماری ئیسلامی پاڵپشتی لە دەولەتی موستەفا کازمیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - لە هەواڵدەریی فەرمی عێراق، ئیرەج مەسجدی باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق، سەبارەت بە ڕوانگەی تاران بەرانبەر دەوڵەتی موستەفا کازمی لێدوانی دا.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو لەم بارەوە وتی: ڕوانگەی کۆماری ئیسلامی ئێران پاڵپشتی لە دەوڵەتی موستەفا کازمیە.

باڵوێزی ئێران لە عێراق زیادی کرد: ئێمە پێمان وایە کە دوەڵەتی کازمی بە پێی ئیرادەی گەلی عێراق پێک هاتووە. هەر بۆیە ئامادەیی تەواومان هەیە بۆ تۆکمە کردنەوە و گەشەی پێوەندی لەگەڵ بەغدا لە هەموو بوارەکان.

باڵوێزی ئێران لە عێراق لە بەشێکی تر لە قسەکانی ئاماژەی کردە سەر سەفەری ئەم دواییەی سەردا قائانی بۆ بەغدا و وتی: سەفەری قائانی بۆ عێراق پێوەندیەکی بە گفتوگۆی بەغدا و واشنتۆنەوە نییە. بەڕێز قائانی لەسەر داوای فەرمی بەرپرسانی عێراقی و بە ئامانجی پێوەندی دوو لایەنە سەفەری بەغدای کردووە.

ناوبراو لە درێژەدا وتی: گفتوگۆکانی نێوان ئەمریکا و عێراق پرسێکی ناوخۆییە. ڕێککەوتنێک کە لە نێوان عێراق و ئەمریکا دەکرێت، ئەبێ لە پەرلەمانیش پەسەند بکرێت و لە ئەو حاڵەتەشدا تارانیش پاڵپشتی دەکات.