١٣ حوزەیران ٢٠٢٠ - ١٣:٣٧
سەفەری شاندی کورد بۆ بەغدا

شاندی کورد لە ڕۆژانی داهاتوودا بۆ تەواو کردنی دانوستان لە گەڵ دەوڵەتی ناوەندی عێراق سەردانی بەغدا دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەمیر هەورامی ، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان جەختی کرد: شاندێکی هەرێمی کوردستان لەم ڕۆژانەدا دەچێتە بەغدا.

سەمیر هەورامی وتی: ئەو شاندە بەمەبەستی تەواو کردنی دانوستان سەبارەت بە کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بەتایبەتی مەلەفی نەوت و بودجە دەچێتە پایتەختی عێراق.