بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ڕەزا ئەردەکانیان وەزیری وزەی ئێران ڕایگەیاند هەموو گرێبەستەکانی هەناردە کردنی کارەبا بۆ عێراق پێشتر یەکساڵە بووە بەڵام لە ئەو سەفەرە، گرێبەستی دوو ساڵەی هەناردە کردنی کارەبا بۆ ساڵانی ٢٠٢٠ و ٢٠٢١ لەگەڵ وەزارەتی کارەبای عێراق واژۆ کرا.
ئەردەکانیان زیادی کرد کە بە شوێنگیرییەکانی نوێنەری ئێران لە عێراق کە ئەنجام دراوە، لە ئەو سەفەرە نزیک بە ٤٠٠ ملیۆن دۆلار واتا نیوەی پارەی کارەبایەک کە هەناردە دەکرێت لە لایەن عێراقەوە دراوە.
ناوبراو درێژەی دا: لە کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی، ئاوڕ لەسەر ڕێککەوتنەکانی ڕابردوو و هاوکاری سێ ساڵەیەک بۆ بووژانەوە پیشەی کارەبای عێراق لەلایەن کەرتی تایبەتی ئێران کە پێشتر واژۆ کرابوو و هەروەها گرێبەستی هەناردە کردنی کارەبا دانوستان کراوە.
لە ئەو سەفەرەدا وەزیری وزەی ئێران لەگەڵ عەلی عەبدول ئەمیر عەلاوی وەزیری دارایی و بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق و موستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی بانکی ناوەندی و بانگی بازرگانی و ماجد مەهدی حنتوش هاوتا عێراقییەکەی دیدار و گفتوگۆی کرد.