٢ حوزەیران ٢٠٢٠ - ١٠:٤٢
بە هیچ لەونێک سەردانی کوردستان مەکەن

بە پێی دۆخی قەیرانی کوردستان لە باری بەرز بوونەوەی ئاماری تووشبووان بە کۆرۆنا، جێگری سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئەمنیەتی پارێزگای کوردستان داوای لە هاووڵاتیان کرد کە سەفەری ئەو ناوچەیە نەکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - حسێن خوش ئێقباڵ لە کۆبوونەوەی لێژنەی بەرەنگار بوونەوەی کۆرۆنای کوردستان وتی: دۆخی پارێزگای کوردستان بەتایبەتی سنە لە باری ئاماری تووشبووان بە کۆرۆنا لە ڕۆژانی دوایی قەیرانی بووە کەواتە داوا لە هاووڵاتیان دەکەین لە ڕۆژانی پشووی ئەم هەفتەیە سەفەری کوردستان نەکەن.

ناوبراو بە جەخت لەسەر لەبەرچاو گرتنی ڕێنماییە تەندروستییەکان و خۆبواردن لە هاتوچۆی نازەروور لە شوێنە گشتییەکان جەختی کرد و زیادی کرد: ئەگەر خەڵک سەرەنج نەدەنە هۆشدارییە تەندروستییەکان، ناچار دەبین هەندێک شوێنی گشتی سنووردار بکەینەوە.

خوش ئێقباڵ هەروەها وتیشی، گۆڕستانەکان و مزگەوت و شوێنە ئایینییەکان جارێ داخراو دەبن.

جێگری سیاسی و کۆمەڵایەتی پارێزگار هەروەها داوای بەڕێوە نەچوونی ڕێوڕەسمی شایی و شیوەن و ئایینی لە پارێزگای کرد و وتیشی کە ئەگەری کەسێک هۆشدارییەکان لەبەرچاو نەگرێت و ڕێوڕەسمێک بەڕێوە ببات، بە پێی یاسا رووبەڕووی دەبینەوە.