بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - موحەمەد حسێن لەتیفی پێنجشەممە لە ڕێوڕەسمی قۆناغی پێش بەرهەم هێنانی فیلمی سنجرخان، وتی: وەکوو دەرهێنەری ئەو فیلمە بە پێی ئەوەی کە پێم خۆشە ئەو کارە لە ئاستی ستانداری نێودەوڵەتی بەرهەم بێت، چاوەڕوانیم هەیە لەلایەن کاربەدەستانی ئەو فیلمەوە پاڵپشتی زیاتر بکرێم تا بتوانین ئەو کەسایەتییە گەورە کوردە بە باشی بە کوردەکانی جیهانی بناسێنین.
ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە زۆربەی کاربەدەستەکانی ئەو فیلمە خۆیان خەڵکی ئەم ناوچەیەن، وتی: هیوادارم بتوانم بە بەرهەمهێنانی ئەو فیلمە خەڵکی کوردستان خۆشحاڵ بکەم.