بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ڕێکخراوی پەروەردەیی، زانستی و فەرهەنگی نەتەوە یەکگرتووەکان (یۆنێسکۆ) رێکخراوێکی لێزانی نەتەوە یەکگرتووەکانە کە بە ئامانجی یارمەتی بە دروست کردنی ئاشتی، ڕیشەکێش کردنی هەژاری، گەشەی سەقامگیر و گفتوگۆی نێوان فەرهەنگەکان لە ڕێگای پەروەردە، زانست، فەرهەنگ، پێوەندییەکان و هەواڵگری پێک هاتووە.
ئەو ڕێکخراوە بە پێی جاڕنامەی پەسەند کراوی خۆی ئەرکیەتی پۆستەکانی بواری وەرزشی لە ڕێگای ستانداردەکانی ISECD وەکوو بەشێک لە رێکخراوی جیهانی یۆنێسکۆ و ISCO مەرجەعی ڕێکخراوی جیهانی پەروەردەی ئیشەکان، بە خولە پەروەردەییەکانی پێکهاتەی فەرمی پەروەردەی وڵات بەرز بکاتەوە.
لە کۆبوونەوەی پێشکەش کردنی بڕوانامەی چالاکی یانەکان، دکتۆر ئەیووبی سەرۆکی کۆمیسیۆنی نەتەوەیی یۆنێسکۆی ئێران لەسەر توانایی گەڵاڵەی ئامانجەکان و گەڵاڵەکانی ئەو یانەیە لە کۆبوونەوەی جیهانی یۆنێسکۆ جەختی کرد.
ناوبراو زیادی کرد: لە یەکەم کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی پەروەردەی یۆنێسکۆ کە بە ئامادە بوونی جێگوانی بەڕێزی وەزارەتی زانست، وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی تەندروستی و پەروەردەی پزیشکی پێک دێت گەڵاڵە و ئامانجەکانی یانەی وەرزش، شی دەکرێتەوە و بۆ ڕای گشتی بڵاو دەبێتەوە.