٢٣ ئایار ٢٠٢٠ - ١١:٠١
چین بە سەرکەوتوویی ڤاکسەنی دژە کۆرۆنای بەرهەم هێنا

یەکەم ڤاکسەنی دژە کۆرۆنای چین تاقی کردنەوەکانی خۆیی لەسەر مرۆڤ بە سەرکەوتوویی ئەنجام دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ڤایرۆسی کۆڤێد ١٩ کە هەموو جیهانی گیرۆدەی خۆی کردووە و هەموو لایەنەکانی ژیانی مرۆڤی خستووەتە ژێر کاریگەرییەوە، لێکۆڵەرانی زۆربەی وڵاتانی جیهانی بۆ بەرهەم هێنانی ڤاکسەنی ئەو ڤایرۆسەی بە خۆیەوە خەریک کردووە.

ئێستا وادیارە چین یەکەم ڤاکسەنی دژە کۆرۆنای لە سەر ١٠٨ کەس تاقی کردووەتەوە و هیچ­کامەیان نیشانەی نەرێنیان لە خۆیانەوە دەرنەخستووە.

شیاوی باسە کە لە چەند وڵاتی­تری جیهانیش هەوڵی باشیان بۆ بەرهەم هێنانی ڤاکسەن داوە ، بەڵام هێشتا هیچ کامەیان نەیانتوانیوە ڤاکسەنێکی تەواو بۆ ئەو ڤایرۆسە کوشندە بدۆزنەوە.