١٩ ئایار ٢٠٢٠ - ١٠:٥٢
ترامپ بۆ پێشگیری لە کۆرۆنا حەبی چی دەخوات؟

ترامپ ڕایگەیاند کە لە ١٠ ڕۆژ لەمەوپێشەوە دەستی کردووە بە خواردنی حەبی هیدرۆکسی کلرۆکین وەکوو دەرمانی پێشگیری لەبەرانبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - لە سپۆتینک، دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند کە بە مەبەستی بەرەنگار بوونەوەی کۆرۆنا دەرمانی پێشگیری و دەرمانی مالاریا ناسراو بە هیدرۆکسی کلرۆکین دەخوات و پاگەندەی کرد کە ئەو دەرمانە دەتوانێت بە ئەگەری زۆر وەکوو دەرمانێک کە کۆرۆنا ڕاگیر دەکات بەکار بێت.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هێشتا هیچ زانیاریەکی سەبارەت بە ئەو دەرمانە لەبەرانبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا پێشکەش نەکردووە

ترامپ ڕاشیگەیاند کە نزیک بە دە ڕۆژە ئەو دەرمانە دەخوات و زیادی کرد کە حەبی "زینک"یش وەکوو دەرمانی پێشگیرانە بەکار دەهێنێت.

لە مانگی ئاپ رێکخراوی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا سەبارەت بە خواردنی هیدرۆکسی کلروکین یان کلۆرکین بۆ بەرەنگار بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دروست کردنی کێشەی دڵ و هەناسە هۆشداریی دابوو.

ترامپ هەروەها ئەمرۆ ٣٠ ی گوڵان هۆشداریی دایە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی تا چاکسازی بنەڕەتی لە ئەو ڕێکخراوە دروست بکات، ئەگینا یارمەتی دارایی ئەمریکا بە ئەو ڕێکخراوە دەبڕێت.

ئەمریکا، ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بە ئەوە تاوانبار دەکات کە لە جیاتی ڕاگەیاندنی ڕوون و ئاشکرا سەبارەت بە کۆرۆنا، بەدوای ڕەزامەندی چین، ناوەندی بڵاو بوونەوەی ئەو نەخۆشییەوە بووە.