٧ ئایار ٢٠٢٠ - ١٢:٢٤
کاردانەوەی ئەمریکا بە سەرۆک وەزیرانیی مستەفا کازمی

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەڵبژاردنی مستەفا کازمی وەکوو سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق پیرۆزبایی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پێوەندییەکی تەلەفونی لە گەڵ مستەفا کازمی، هەڵبژاردنی وەکوو سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق پیرۆزبایی کرد و سەبارەت بە دابین کردنی هێمنایەتی و ئاسوودەیی خەڵکی عێراق وتووێژیان کرد.

ئەمریکا ۱۲۰ ڕۆژ مۆڵەتی بە عێراق داوە کە لە ئێران کارەبا بکڕێت و ئەم بڕیارەش بە مەبەستی کەم کردنەوەی گوشار بۆ سەرۆک وەزیرانی نوێ عێراق دراوە.

342/