١٩ نیسان ٢٠٢٠ - ١٠:١٤
پیلانی داعش بۆ بڵاو کردنەوەی دەمامکی پیس لە عێراق

سەرچاوە ئاگادارە ئەمنییەکان لە پیلانی داعش بۆ بڵاو کردنەوەی دەمامکی پیس لە نێو خەڵکی عێراق هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەرچاوە ئاگادارە ئەمنییەکان لە گفتوگۆ لە گەڵ ئەلمەیادین جەختیان کرد کە چەکدارانی داعش دەیانەوێت جیهازاتی پزیشکی و دەمامکی پیس لە ڕێگای گرووپە پزیشکییە ساختەکانەوە لە نێو خەڵکی عێراق بڵاو بکەنەوە.

ئەو سەرچاوەگەلە جەختیان کرد کە چەکدارانی داعش دەیانەوێت ئەو جیهازاتە پزیشکییە پیسە لە ژمارەیەک لە گوند و ناوچەکانانی عێراق کە کۆرۆنایان تێدا هەیە، بڵاو بکەنەوە.

سەرچاوە ئاگادارە ئەمنییەکان وتیشیان: ئێمە پێش ئەوان ئۆپراسیۆنێک لەو بارەوە ئەنجام دەدەین و لە بارەی هاوکاری لە گەڵ کەسانی نەناسراو هۆشداریی دەدەین.

شیاوی باسە کە ڕۆژی ڕابردووش یەکێک لە ئەندامە باڵاکانی گرووپی تیرۆریستی داعش لە باکووری عێراق دەستگیر کرا.

.............
340