بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان لە وتەدانی بۆ نیوەی مانگی شەعبان، سەبارەت بە ترس و تۆقانی ڕژیمی زایۆنی وتی: لە ئێستادا ڕژیمێکی زایۆنی لە ناوچە داگیرکراوەکاندایە کە نیگەرانی پاراستنی سیاسی خۆیەتی و دەترسێ زیاتر لە ٨٠ ساڵ بڕ نەکات.
ناوبراو لە درێژەدا جەختی کرد: شەڕ و کولێرا و ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبنە هۆی ڕووخانی ئایدیالۆژییەکان و هەلومەرجی دوای کۆرۆنا نیشان دەدا کە هەندێ لە هەڵدێری ڕووخانی ئەخلاقین و نمونەیشی لێدوانی بەرپرسانی فەڕەنسی سەبارەت بە کەڵک وەرگرتن لە ئەفریقییەکان بۆ تاقیکاریی ڤاکسەنی کۆرۆنایە.
..........
340