١٧ ئازار ٢٠٢٠ - ١١:٠٠
کاردانەوەی نەسروڵڵا بە گیرۆدەبوونی ویلایەتی بە کۆرۆنا

ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان کاردانەوەی نیشان دا بە گیرۆدەبوونی دوکتۆر ویلایەتی ڕاوێژکاری رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان لەوبارەیەوە وتی: تووشبوونی برای بەڕێزم دوکتۆر ویلایەتی بە نەخۆشێ کۆرۆنا نەک بە هۆی ڕاوێژکاریی رێبەری باڵا، بەڵکوو بەو هۆیەیە کە سەرۆکی نەخۆشخانەیەکی تارانە.

 وتیشی: ئەو لە هێڵی پێشەوەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنایە.

ڕاشیگەیاند: کاتێک وەزیران و بەرپرسانی باڵا و پزیشکانی ئێران بەرپرسایەتی لە ئەستۆ دەگرن و زۆر کەسایەتی گەورە لەو وڵاتە تووشی کۆرۆنا دێن، بەو مانایە کە ئەوان و بنەماڵەکانیان خۆیان لەو دۆخس ناشارنەوە، بەڵکوو لە پەنای خەڵکی بەرەنگاری ئەو نەخۆشییە دەبنەوە و ئەوە بۆیان جێی شانازییە.

............
340